خوێنه‌ری به‌رێز ئادرێسی
منبع اصلی سیاسی ، خبری و تفسیری این وبلاگ ، سایت کوردستان میدیا می‌باشد
به هۆی ئاڵ و گۆری به‌رپرسایه‌تی و نه‌مانی سه‌لاح سه‌دباری له به‌رێوه بردنی ئه‌ركی راگه‌یاندن له‌م وێبلاگه‌دا ، من له‌مه‌و لا وه‌ك خزمه‌تكارێك له بواری راگه‌یاندندا له خزمه‌ت ئێوه‌ی به‌رێزدام.
سپاسی سه‌لاح سه‌دباری ده‌كه‌م كه تا ئێستا ماندویی نه‌ناسانه ئه‌ركی خۆی به‌جێ گه‌یاندووه‌و ئه‌م وبلاگه‌ی به‌رێوه بردوه.
به سپاسه‌وه
زاگرۆس كوردستانی
خه‌لکی ئازادیخوازی کوردستان!
داگیرکه‌رانی کوماری ئیسلامی له‌روژهه‌لاتی کوردستان روژ نیه‌گیروگرفت بو خه‌لکی هه‌ژارو زولم لیکراو ساز نه‌که‌ن ، تازه‌ترین پیلانه‌دژه‌ئینسانیه‌کانیان له‌شاری مه‌ریوان به‌م شیوه‌یه‌بوه سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك خواست و داواكاری، شانۆیه‌كی شكۆدار له‌ناره‌زایه‌تییان رێكخست و بۆ جارێكی‌تر لاپه‌ڕه‌یه‌كی زێڕین له‌یه‌كیتێ جه‌ماوه‌رییان هه‌ڵدایه‌وه. رووداوه‌كه‌به‌مشیۆه‌بوو كه‌سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه، خه‌ڵك به‌نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌داخستنی سنووره‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌زیه‌ت وئازاری هێزه‌ئه‌منیه‌تییه‌كان له‌ناوچه‌ی مه‌ریوان سه‌عات 11، له‌مه‌یدانی شاره‌بانی شار كۆبوونه‌وه‌و به‌دروشم دان به‌ره‌و فه‌رمه‌نداری مه‌ریوان رێكه‌وتن.
هێزێكی رێژیم كه له تارانه‌وه هاتبوون، له ئاوایی ئاڵووتی بانه زیاتر له 15 كه‌سین ده‌ستبه‌سه‌ر كرد
ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنه به دوای ئه‌وه‌دا هات كه ماوه‌یه‌ك له مه‌وبه‌ر، هێزه‌كانی رێژیم چووبوونه ئه‌و گونده‌و بازارچه‌ی ئه‌و گونده‌یان ئاگر تێ به‌ردا بوو، خه‌ڵكی ئه‌و گونده‌ش به دار‌و به‌رد په‌لاماری ئه‌و هێزه‌یان دابوو و چه‌ندكه‌سیان لێ بریندار كردبوون‌و چه‌ند كه‌سیشیان لێ چه‌ك كردبوون.
ئه‌و تێكهه‌ڵچوونه دوو روَژ درێژه‌ی كێشا بوو و له‌و ماوه‌یه‌دا رێژیم نه‌یتوانیبو‌و كه‌س ده‌ستبه‌یه‌ر بكات.بوَیه روَژی شه‌ممه3|12|87 هێزه‌كانی رێژیم كه له تارانه‌وه به‌رێ كرابوون، رژانه نێو ئاوایی ئاڵوَتی بانه‌و زیاتر له 15 كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد‌و له گه‌ڵ خوَیان بر‌دیانن.
Sunday, February 22, 2009
عه‌دنان حه‌سه‌نپوور رۆژنامه‌وانی به‌ندكراووی كورد كه له لایه‌ن دادگای شۆڕشی شاری مه‌ریوانه‌وه بڕیاری له‌سێداره‌دانی به سه‌ردا سه‌پا، بێبه‌شكراوترین زیندانی كورده له پارێزگای كوردستان.
به پێی هه‌وڵی گه‌یشتوو ، چه‌ند رۆژ له‌مه‌و به‌ر كه‌سێك به ناوی كه‌ماڵ كوری سۆفی عه‌بدوڵا ، خه‌ڵكی ئاوایی خواجامیری بانه له سنووری هه‌نگه‌ژاڵ كه خه‌ریكی پیشه‌ی كۆڵبه‌ری بووه بۆ بژێوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كه‌وتۆته سه‌ر مین و لاقێكی په‌ریوه. ناوبراو ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی بانه له ژێر چاوه‌دێری پزیشكیدایه.
كه‌سانێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له سپای شاری مه‌ریوان كرد‌و سێ كه‌سیان بریندار كرد.
بڕیاره هاشمی ره‌فسه‌نجانی سه‌ردانی عیراق بكات و له‌كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی هاوبه‌شی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانیشدا بڕیاردرا تۆپبارانه‌كانی سنور رابگیرێن.
له‌وباره‌یه‌وه نازم عومه‌ر نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆماری ئیسلامی ئێران به كوردستانی نوێ- ی راگه‌یاند: بڕیاره هاشمی ره‌فسه‌نجانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران سه‌ردانی عیراق بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تاڵه‌بانی- دا كۆببێته‌وه‌و ره‌نگه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان- یش بكات.
وتیشی: بڕیاربوو 12/2 سه‌ردانه‌كه بكرایه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێك هۆكاری تایبه‌ت سه‌ردانه‌كه دواكه‌وتووه بۆ كاتێكی نادیار.
مامۆستا نازم راشیگه‌یاند: دوای سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌فده هاوڕێكانیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا پێكهات، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك كاره‌كانی ئه‌و كۆمیته‌یه دواكه‌وتبوو و له‌هه‌فته‌ی رابردوودا كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ستیانپێكرده‌وه و باس له‌وه‌كرا، كه هه‌وڵبدرێت تۆپبارانی سنوره‌كان له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی ئێرانه‌وه رابگیرێت و باری ئاسایش له‌خاڵه سنورییه‌كاندا زیاتر جێگیربكرێت تا په‌ره به‌بواری بازرگانی و ئابوری بدرێت، بڕیاریشدرا كه تۆپبارانه‌كانی سنور رابگیرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه سه‌ردانی مه‌نوچه‌هر موته‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ته‌ئكیدكردنه‌وه بوو له‌وه‌ی كه ئێران به‌رده‌وام له‌هه‌موو بواره‌كاندا هاوكاری عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
Monday, February 16, 2009
شه‌وی 21/11/87 جاشه‌كان ئاغجه‌یوان ده‌عوه‌تی جاش و به‌سیجه‌كانی جامه‌رد و قه‌ره‌موسالیان كردووه له ئاوایی ئاغجه‌یوان به بۆنه‌ی 22ی به‌همه‌ن ******
21/11/87ی هه‌تاوی هێزه‌كانی رێژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر ئاوایی دۆڵه‌گه‌رمی سه‌رده‌شت كردووه‌و له ئاكامدا
دوو سه‌ر وڵاخیان كوشتووه كه له گه‌ڵ دژكرده‌وه‌ی خه‌ڵكی ئاوایی رووبه‌روو بوونه‌وه كه به دار‌و به‌رد له هێزه‌كانی رێژیمیان دا. هێزه‌كانی رێژیم بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له ده‌ست خه‌ڵك قوتار بكه‌ن كاره‌بای ناوچه‌كه‌یان بڕی و ته‌قه‌ی هه‌واییان له خه‌ڵك كردووه‌و به تاریكانی شه‌و هه‌ڵاتن.
سه‌عاتی 10ی شه‌وی هه‌ینی 18/11/87ی هه‌تاوی له نێوان 2 بنه‌ماڵه‌ی گه‌ره‌كی فه‌جری شاری مهاباد شه‌رو پێكدادان هاتۆته ئاراوه.
***
گوشاری رێژیم بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مهاباد بۆ به‌شداری له رێپێوانی 22ی به‌همه‌ندا
رۆژی 17/11/87ی هه‌تاوی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به به‌شداری مه‌لا قادر سۆهرابی و فه‌رمانداری مهاباد به به‌شداری به‌سیجیه‌كانی رێژیم له‌و شاره پێك هاتبو و به هه‌موو ئیداره‌كان حكوومه‌تی راگه‌یه‌ندراوه كه له رێ پێوانی 22 به‌همه‌ندا به‌شداری بكه‌ن.
شایانی باسه كه له‌و رگه‌یاندراوه‌ی رێژیم‌دا هاتووه كه ، هه‌ر موعه‌لیم و كارمه‌ندێك به‌شداری نه‌كا سه‌زای نه‌قدی و لێپێچینه‌وه‌ی لێ ده‌كرێ و هه‌ر قوتابیه‌كیش به‌شدار نه‌بێ بێ به‌ش بكرێ له خوێندن.
کوردستانمێدیا.ئۆرگ له خوێنه‌رانی خۆی ماڵاوایی ده‌کا. له یه‌کی مانگی ئاداری 2009یه‌وه هه‌واڵده‌ری کوردستانمێدیا.ئۆرگ وه‌شانی خۆی به‌و ناوه کۆتایی پێدێنێ و له‌و رۆژه‌وه کوردستانپرێس.ئۆرگ ده‌ست به وه‌شانی خۆی ده‌کات.
له گه‌لاوێژی 2003یه‌وه سایتی کوردستانمێدیا له ئه‌نجامی هه‌ل و مه‌رجێکی پێویست و بۆشایی گه‌یاندنی ده‌نگ و باسی پێوه‌ندیدار به کورد و کوردستان و پرسی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به زمانی بیانی له‌دایک بوو. دوای شه‌ش ساڵ کار‌و تێکۆشانی کوردستانمێدیا و وه‌شاندنی سه‌دان بابت و راپۆرت به زمانه‌کانی ئینگلیزی، فارسی و کوردی پێویستی ئاڵ و گۆر له شێوه‌ی وه‌شاندا به‌دی ده‌کرێ.
هاوناو بوونی کوردستانمێدیا.ئۆرگ له گه‌ڵ سایتی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، زۆرجار خوێنه‌ر و نووسه‌رانی ئێمه‌ی تووشی گرفتی لێک جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و دووسایته کردووه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه که کوردستانمێدیا.ئۆرگ به سایتی حیزبی ناوببردرێ. ئه‌م بینینه بۆته هۆی جۆرێک له داخراوه‌یی سایته‌که‌مان و که‌متر رووکردنی نووسه‌ران و ره‌خنه‌گرانی بواره‌جۆراوجۆره‌کانه.
کوردستانپرێس، جیا له درێژه‌دانی هێله گشتیه‌کانی کوردستانمێدیا، که بریتی بێ له گه‌یاندنی ده‌نگ و باسی پێوه‌ندیدار به کوردستان به بیراورای گشتیه، سایته‌که‌مان ده‌رگای ئاواڵه‌تر ده‌بێ بۆ خوێنه‌ران و نووسه‌رانمان. به‌و بۆنه‌وه وێرای پێشکه‌ش کردنی سوپاس و پێزانینی خۆمان به خوێنه‌ران و نووسه‌رانی کوردستانمێدیا، که له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا چ له رێگای ئیمایل و چ له رێگای پێوه‌ندی راسته‌وخۆ و ناردنی بابه‌ت و وتار یارمه‌تی ئێمه‌یان داوه.
به ده‌سپێکی کوردستانپرێس، هیواخوازین نووسه‌ران، ره‌خنه‌گران، لێکۆله‌ران و چالاکانی بواری مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ده‌یانهه‌وێ ده‌وڵه‌مه‌ندی به ده‌نگه جیاوازه‌کان بده‌ن کوردستانپرێس به تریبوونی خۆیان بزانن.
سه‌ر له به‌یانی رۆژی 19/11/87هێزه‌كانی رێژیم له بلواری جاده‌ی بانه سه‌رده‌شت هاو‌و‌ڵاتیه‌كی بۆكانی به ناوی مسته‌فا غوڵامی به بێ هیچ هۆیه‌ك ده‌ده‌نه به‌ر گولله‌و ده‌ی كوژن.
شایانی باه كه ناوبراو هیچ كاڵایه‌كی پێ نه‌بووه‌و ماشێنه‌كه‌ی خاڵی بووه.
مامۆستا عه‌بدوڵقادر ده‌بباغی، ناوسراو به مامه‌قاڵه دوای ماوه‌یه‌کی درێژ به‌رخودان له هه‌مبه‌ر مردن‌دا، ئه‌مرۆ هه‌ینی 6.2.2009 کۆچی دوایی کرد. به پێی راگه‌یاندراوی نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حدکا، "به داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه راده‌گه‌ێنین که هاوریی به‌رێز، تێکۆشه‌ری دێرین و یادگاری کۆماری کوردستان، عه‌بدوڵقادری ده‌بباغی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ 2009-02-06 له نه‌خۆشخانه دوای ماوه‌یه‌کی درێژ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ل نه‌خۆشی، کۆچی دوایی کرد."
"عه‌بدولقادر ده‌باغی" ناسراو به مامه قاله، 1921/1/1ی زایینی به‌رامبه‌ر به 12ی به‌فرانباری 1299ی هه‌تاوی له شاری بانه له دایك بوو. پاشان چوونه‌ته سه‌قز‌و له‌وێ ده‌رسی خوێنده‌وه سیكلی وه‌رگرتووه.
مامه قاله له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا بوو به ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی " ژ. ك"و له ده‌زگای راگه‌یاندنی كۆمار دا بۆ بڵاڤۆكه‌كانی: گڕوگاڵی منداڵان، كوردستان‌و هاواری نیشتمان‌و وتاری نووسیوه.
مامه قاله پاش رووخانی كۆمار له‌گه‌ڵ یازده (11) كه‌سی تر له هاورێیانی گیراو كه‌وته گرتووخانه‌ی رێژیمی په‌هله‌وی. پاش ماوه‌یه‌كی كورت یازده هاورێیه‌كی دیكه‌ی له سێداره دران، به‌ڵام مامه قاله به دانی پووڵ‌و پاره‌یه‌كی زۆر پاش 19 مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر بوون له مه‌رگ رزگاری بوو.
ساڵی 1327 جارێكی تر مامه قاله كه‌وته زیندان‌و 3 ساڵ دوور خستنه‌وه بۆ " بورازجان"ی به سه‌ر دا سه‌پا، به‌ڵام دیسان به خه‌رجیه‌كی زۆر‌و پووڵ‌و پاره دان به به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار حكوكمه‌كه‌ی له 3 ساڵ بۆ 1 ساڵ زیندان‌و شوێنی زیندانیه‌كه‌شی له بورازجانه‌وه بۆ بوكان گۆڕدرا.
مامه قاله به هۆی هه‌ڵسووڕان‌و تێكۆشانی ماندوونه‌ناسانه‌ی خۆی، پاش كۆنگره‌ی چواره‌می حیزب وه‌كوو ئه‌ندامی راوێژكاری كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردرا.
جگه له نووسین بۆ رۆژنامه‌ی كوردستان‌و رادێو ده‌نگی كوردستان مامه قاله له بواری ئه‌ده‌بیشه‌وه كتێبی " حاجی ئاغا"ی سادقی هیدایه‌تی بۆ سه‌ر زمانی كوردی وه‌رگێڕاوه‌و هه‌روه‌ها كتێبێكی به ناوی" راپه‌ڕینی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف" به چاپ گه‌یاندووه. جگه له‌وانه‌ش چه‌ند كتێبی دیكه‌ی ئاماده‌ی چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ن به‌ڵام به داخه‌وه هێشتا چاپ نه‌كراون.
مامه قاله ده‌باغی له ساڵی 1997ه‌وه له وڵاتی بریتانیا گیرساوه‌ته‌وه له‌وێ ده‌ژیان، به داخه‌وه ئه‌مرۆ هه‌ینی 18ی رێبه‌ندان ماڵئاوایی یه‌كجاری له حیزب‌وگه‌ل‌و نیشتمان كرد‌و مه‌رگ مه‌ودای نه‌دا بۆ جارێكی تر به خاك‌و وڵاتی خۆی شاد بێته‌وه.
هه‌واڵده‌ری موکریان مێدیا، وێرای ده‌ربرینی داخ و که‌سه‌ری خۆی به بۆنه‌ی ئه‌و کۆسته جه‌رگ بڕه، به‌سۆزترین سه‌ره‌خۆشی خۆی پێشکه‌شی که‌س و کاری خوالێخۆشبوو مامه‌قاڵه، خه‌ڵکی کوردستان وحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ده‌کات.
Friday, February 06, 2009
هێزێكی چه‌كداری رێژیم، 10ی رێبه‌ندان، رژانه ناو بازاڕی سنووریی ئاوایی "تێ‌یه‌ت" له ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت‌و 20 ماشینی كاسبكارانیان به باره‌وه سووتاند، ده‌ستیان به‌سه‌ر 7 ماشین داگرت‌و 5 ماشینی دیكه‌شیان هه‌ڵدێرا.
پێشبڕكێی كاراته‌ی كیۆكۆشین، رۆژی هه‌ینی 11ی رێبه‌ندانی 1387 له شاری نه‌غه‌ده به‌رێوه‌چوو.
پلینۆمی پێنجه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حدکا دوای سێ رۆژ کۆتایی به کاره‌کانیخۆی هێنا. له راگه‌یاندراو ده‌فته‌ری سیاسی حدکا به بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی پلینۆمی ک.ن دا سه‌رخه‌تی باس و هه‌ڵوێسته سیاسیه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له پێوه‌ندی له گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، شه‌ری حه‌ماس و ئیسرائیل، پرسی مافی مرۆڤ له ئێران، ره‌وشی ئابووری ئێران و هه‌روه‌ها بڕیاره ته‌شکیلاتی وئیداریه‌کانی حدکا روون کراونه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یاندراوی ده‌فته‌ری سیاسی حدکا به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی پێنجه‌مین پلینۆمی كومیته‌ی ناوه‌ندی‌یه‌وه له خواره‌وه بڵاو ده‌کرێته‌وه:
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه رێژیم له شاری بانه شه‌وانه حكومه‌ت نیزامی راده‌گه‌یه‌نێ و پێش له هات و چۆی ماشێنه‌كان ده‌گرێ و ناهێڵێت كه خه‌ڵك شه‌وانه به شه‌قام و بازاره‌كانی ئه‌م شاره‌دا هات و چۆ بكه‌ن و رابوه‌ستن و به ته‌واوه‌تی هاتوچۆی خه‌ڵكی خستۆته ژێر چاوه‌دێری.
خه‌ڵكی ئاواییه سنووریه‌كانی بانه له‌مه‌ڕ كاناڵ كێشی رێژیم له سه‌ر سنوور ناڕازین
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ: فه‌رمایشه‌کانی ئاقای هومایۆن له بابه‌تی " پادشاهی و رێبه‌ری" بێ واتا‌و بێ به‌ها و به‌درۆ ده‌دره‌خرێ هه‌روه‌ک له د‌ستووری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیداڵدا به ئاشکرا هاتووه و بۆ سیاسه‌تڤانانی ئێران، ناوچه‌یی و جیهانی زۆر روونه، کۆنگره وه‌ک رێکخراوێکی مۆدێرن خاوه‌نی رێبازی سیاسی کراوه (شه‌فاف) و روونه، که له سه‌ر بنه‌مای دێموکراسی و ئازادی و بناغه‌دانانی سیسته‌مێکی فیدراڵی بۆ داهاتووی ئێرانه".
له درێژه‌ی به‌یانیه‌که‌دا هه‌روه‌ها وێرای ئاماژه کردن به بنه‌مافکریه‌کانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئیرانی فیدراڵ هاتووه: بینین و کاری کۆنگره له سر پابه‌ند به یاساکان و کۆنوانسیۆنی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خه‌ڵی ئێران و دامه‌زراندنی دێموکراسیه‌کی پلۆرال به هێزی سیاسی دێسێنترال، یاسامه‌ند و پێره‌وی مافه، که ناتوانرێ ئه‌و (بنه‌مایه) بخرێته موعامه‌له یا خۆ که‌م کردنه‌وه‌ی له ژێر رێبه‌ریه‌ک بچووک بکرێته‌وه. بۆیه فه‌رمایشته‌کانی ئاقای داریوش هۆمایون له وتاری "پادشایی و رێبه‌ری"دا که له رۆژنامه‌ی که‌یهان له پێوه‌ندی له گه‌ڵ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ‌دا هاتوون بێ واتا و بێ نێوه‌رۆک و بێبه‌هان و وه‌درۆ ده‌خرێن.
شایانی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی وتاری داریووش هومایون، زۆر له دژبه‌رانی حدکا، ئه‌و هه‌واڵه‌یان به‌بێ لێکدانه‌وه لێیان وه‌راست گه‌ڕاو وبه په‌له ده‌ستیان کرد به پرۆپاگه‌نده دژی حدکا و رێبه‌ری ئه‌و حیزبه.
Sunday, January 18, 2009
چالاكی ئه‌ندامانی حیزب به بۆنه‌ی 2ی رێبه‌ندان له شاری مهاباد
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاری مهاباد به بۆنه‌ی 2ی رێبه‌ندان ساڵرۆژی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان له و شوێنانه خواره‌وه چالاكی ته‌بلیغیان به‌رێوه بردووه.
گه‌ره‌كه‌كانی مه‌یدانی شۆرش
پشت ته‌پ و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی
باغی شایه‌گان
مه‌لاجامی
سێ ئاشان
مه‌حمود كان
ته‌په‌ی قازی
سنجان ئاوا
مه‌جبوورئاوا
چوار رێیانی مه‌وله‌وی
جامی جه‌م
مه‌یدانی ئاردی
8 میتری
شاره‌داری
سێرای وه‌فایی
باغی سیسه
دۆڵی كه‌روێشكه
مه‌یدانی مه‌نگوران
گومرك
شه‌هره‌ك
موكریان و زۆربه‌ی شوێنه‌كانی دیكه‌ی شار
كاره ته‌بلیغیه‌كان بریتی بوون له:
بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌زاران تراكتی جۆراو جۆری حیزبی
سه‌دان سیدی جۆراوجۆری حیزبی
سه‌دان كورته نامه له رێگای موبایله‌وه بۆ خه‌ڵك به‌رێ كراوه
دروشمی جۆراوجۆری حیزبی له دار‌و دیواری شار نووسراوه
چالاكی ته‌بلیغی ئه‌ندامان و لایه‌نگراین حیزب له ناوچه‌ی شامات و چۆمی مه‌جیدخانی مهاباد
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب به بۆنه‌ی ساڵرۆژی دامه‌زرانی یه‌كه‌م كۆماری دێموكراتیكی كوردستان
له ناوچه‌ی شامات و چۆمی مه‌جیدخانی مهاباد به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو چالاكی ته‌بلیغیان به‌رێوه بردووه.
ئاواییه‌كانی چۆمی مه‌جید خان بریتین له:
قه‌ره‌گۆل
سه‌رچنار
قه‌باخكه‌ندی
كۆخان
دێی مه‌لا
پیروه‌لی باغی
سریلاوا
ئاغه‌ڵیان
***
ئاواییه‌كانی ناوچه‌ی شاماتی مهاباد بریتی بوون له :
دێی وه‌یساغا
گه‌زه‌لێن
تازه‌كه‌ند
گه‌نجاوا
خوێریاوا
حاجی حه‌سه‌ن
ناوچه‌ی شاروێرانی مهاباد له‌ی گوندی گوێكته‌په
كاره ته‌بلیغیه‌كان بریتی بوون له :
تراكتی جۆراوجۆری حیزبی پێوه‌ندیدار به 2ی رێبه‌ندان
نووسینی دروشمی جۆراو جۆری حیزبی
بروخێ كۆماری ئیسلامی
گوشاری هێزه‌كانی رێژیم بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌ی بانه هه‌ر دێت و په‌ره‌ده‌ستێنێ
هێزه‌كانی رێژیم ، شه‌وی 27/10/1387ی هه‌تاوی له داری پیرخانمی گوندی بڵه‌سه‌نی بانه كه‌مین بۆ كاسبكاران داده‌نێن و چه‌ند كاروانچیه‌ك ده‌كه‌ونه كه‌مینه‌كه‌یان و ده‌كه‌ونه به‌ر ده‌سرێژی هێزه‌كانی رێژیم و له ئاكامدا 3 سه‌ر وڵاخی كاسبكاران ده‌كوژرێن و باره‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ردا ده‌گرن.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی رێژیم له شاره‌دێی ئارمرده‌ی بانه چوونه كێوی سووركێو و كه‌مینیان بۆ پۆلێك كاسبكار دانایه‌وه و دایاننه به‌ر ده‌سترێژ كه له ئاكامدا 7 سه‌ر وڵاخی كاسبكاران كوژران و باره‌كانیان له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه به تاڵان برا.

به بۆنه‌ی ساڵرۆژی دامه‌زرانی كۆماری نه‌ته‌وه‌یی دێموكراتیكی كوردستان له لایه‌ن ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه ، له زۆربه‌ی گه‌ره‌ك و شه‌قام و شوێنه گرینگه‌كانی شاری بانه كاری ته‌بلیغی به‌رێوه چووه.
ئه‌و شوێنانه‌ی كاری ته‌بلیغیان لێ به‌رێوه چووه بریتین له :
1- شاره‌كی ته‌وحید
2- گوڵشار
3- شاره‌كی نوور
4- كوی فه‌رهه‌نگیان
5- گه‌ڕه‌كی ساتاوا
6- گه‌ره‌كی بانه كۆن
7 - ده‌وروبه‌ری ئه‌ماكن
8- گه‌ره‌كی سۆغانان
9- گه‌ره‌كی بناری ئاربابا
10 - شه‌قامی بیمارستان
11 - شه‌قامی كه‌مه‌ربه‌ندی
12- ده‌وروبه‌ری پادگان
13- ده‌وروبه‌ری ئیداره‌ی سه‌بت و ئه‌حواڵ
14 - بلواری سوله‌یمان به‌گ
15- پاساژی نوور
16- پاساژی ئیبراهیمی
17- پاسژی خدری
18- پاساژی جه‌لالی
19- پاساژی شێخ كه‌مال
20- پاساژی سارقی
21- ده‌وروبه‌ری سه‌داو سیما (رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن)
چالاكیه ته‌بلیغیه‌كان بریتی بوون له:
1 - بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌زاران وێنه‌ی رێبه‌رانی شه‌هید
2- تراكتی جۆراو جۆری حیزبی
3- بژی حیزبی دێموكرات نیشانده‌ری رێی خه‌بات
4- سیدی جۆراو جۆری حیزبی
5- سڵاو له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
6- بروخێ كۆماری ئیسلامی
7- بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی كوردستان و ئاگری
گوشاری هێزه‌كانی رێژیم له ناوچه‌ی بانه بۆ سه‌ر كاسبكاران روو له زیاد بوونه.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو ئه‌مرۆ سه‌عات هه‌شت و سی ده‌قیقه‌ی سه‌ر له به‌یانی 28/10/1387ی هه‌تاوی 2 ماشێن كه باره‌كانیان كه‌ل و په‌لی بێهداشتی و خوارده‌مه‌نی بووه و به‌ره‌و سه‌قز ده‌رۆیشتن ، هێزه ئینتزامیه‌كانی رێژیم له نزیك گوندی ره‌شه‌قه‌ڵاتی بانه پێشیان پێ گرتن و هه‌ردوك ماشێن و باره‌كانیان بردوون و ده‌ستیان به سه‌ردا ده‌گرتوون.
كێشه‌ی نێوان به‌رپرسینی رێژیم له شاری بۆكان درێژه‌ی هه‌یه

به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو رۆژی 25/10/1387ی هه‌تاوی چوار كه‌س له ئه‌ندامانی شۆرای شاری بۆكان به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د رادمه‌نش، مونیره فه‌یزه، ئاره‌ش ناسری، و عه‌لی قادری نامه‌ی "ئیستیزاحیان"داوه به شاره‌داری بۆكان به ناوی "حه‌سه‌ن مینایی" كه له لایه‌ن شاره‌داری ئه‌و شاره‌وه هیچ وڵامێك به‌و نامه‌یه نه‌دراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه نوێنه‌ری بۆكان له مه‌جلیس و فه‌رمانداری ئه‌و شاره لایه‌نگیری له شاره‌دار ده‌كه‌ن و هه‌ر بۆیه هیچ وڵامێكیان به شۆراكانی ئه‌م شاره نه‌داوه‌ته‌وه.
به هۆی كێشه‌ی نێوانت شۆراكانی شاری بۆكان و شاره‌دار په‌رده له سه‌ر زۆر گه‌نده‌ڵكاری شاره‌دار و فه‌رمانداری ئه‌و شاره هه‌ڵدراوه‌ته‌وه . هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌ه‌دا عه‌لی قادری ئه‌ندامی شۆرای شاری بۆكان له لایه‌ن حیفازه‌تی ئیتلاعاتی بۆكانه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هۆی ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كردنه‌ی ناوبراو ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و كێشه تونده‌ی كه له نێوان ناوبراو و فه‌رمانداری بۆكاندا هه‌یه .
به پێی هه‌واڵێكی دیكه كه هه‌ر له بۆكانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتووه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر نوێنه‌ری خه‌ڵكی بۆكان له مه‌جلیس ، له ئیفتتاحیه‌ی پردی میانگوزه‌ری ده‌ریاچه‌ی ورمێ بۆ ته‌ورێزدا به‌شدار بووه‌و به‌ڵێنی به نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قیهی واته "حه‌سه‌نی" داوه كه به‌نداوی شاریكه‌ند هه‌ڵكه‌وتوو له 10 كیلۆمه‌تری رۆژئاوای بۆكان كه چه‌ند ساڵه بودجه‌و پرۆژه‌ی ساز كردنه‌كه‌ی دراوه رابگرێ ، هۆی ئه‌م راگرتنی پرۆژه‌ی ئه‌م به‌نداوه له به‌ر ئه‌وه‌یه كه حه‌سه‌نی پێی وایه به دروست كردنی ئه‌و به‌نداوه ئاوی گۆلی ورمێ وشك ده‌بێ .
گوشاری هێزه‌كانی رێژیم بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت به‌رده‌وامه.

رێكه‌وتی 27/10/1387ی هه‌تاوی هێزه‌كانی رێژیم له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت چوونه گونده‌كانی ره‌شه‌كانی و گوێزڵێی ئالانی سه‌رده‌شت و به چه‌كی كڵاش و ئارپیجی ته‌قه‌یان له بازاری گوێزڵێ كردووه‌و بازاره‌كه‌یان سوتاندووه و به سه‌دان ملیۆن تمه‌ن زیانیان له خه‌ڵك داوه‌و به وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون و ده‌ستیان داوه‌ته ئازار‌و ئه‌زیه‌ت و بێ حورمه‌تی كردن به خه‌ڵكی ئه‌و بازاره.
كۆچی دوایی دایكی شه‌هیدێكی حدكا له مهاباد
رۆژی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی 24/10/1387ی هه‌تاوی دایه ئامان بالوێز ، دایكی شه‌هید محه‌ممه‌د ئه‌بوبكری ، له شاری مهاباد كۆچی دوایی كرد. شایانی باسه شه‌هید محه‌ممه‌د ئه‌بوبه‌كری ئه‌ندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بوو كه له گه‌ڵ 59 لاوی مهابادی له لایه‌ن رێژیمی كورد كوژی كۆماری ئیسلامیه‌وه له سێداره درا.
به‌م بۆنه‌یه‌وه له لایه‌ن موكریان مێدیاوه و به ناوی ناوه‌ندی 2ی كوردستان(حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران)وه سه‌ره‌خۆشی له كه‌س و كار و بنه‌ماڵه‌ی دایه ئامان ده‌كه‌ین و خۆمان له خه‌م و په‌ژاره‌یاندا به شه‌ریك و به‌شدار ده‌زانین.
هه‌ڵكرانی ئاڵای كوردستان له ناوچه‌ی ئه‌حمه‌دی كۆری بۆكان
هه‌ڵكرانی ئاڵای كوردستان له ناوچه‌ی ئه‌حمه‌دی كۆری بۆكان به بۆنه‌ی 2ی رێبه‌ندان ساڵرۆژی دامه‌زرانی كۆماری دێموكراتیكی كوردستان
به بۆنه‌ی 2ی رێبه‌ندان سالرۆژی دامه‌زرانی یه‌كه‌مین حكومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دێموكراتیكی كوردستان له لایه‌ن ئه‌ندامان و لایه‌نگراین حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه له نێوان ئاواییه‌كانی ئه‌نبار و گردی قه‌بران له ناوچه‌ی ئه‌حمه‌دی كۆر ئاڵای كوردستان هه‌ڵكراو كاری ته‌بلیغی به‌رێوه چوو.
به پێی هه‌واڵێكی دیكه له ناوچه‌ی بۆكانه‌وه هیزه‌كانی رێژیم خۆیان ئاماده كردووه كه، رێگا له هه‌ر چه‌شنه حه‌ره‌كه‌تێكی خه‌ڵك بگرن بۆ ئه‌وه‌ی جێژنی 2ی رێبه‌ندان به‌رێوه نه‌به‌ن و رێگا له هه‌ر چه‌شنه یادكردنه‌وه‌یه‌ك له‌و رۆژه مێژوویه‌ی كوردان بگرن.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 22/10/87 نیروی ئینتزامی له ناوبریتانی بانه ته‌قه‌یان له پۆلێك كاسبكاری خه‌ڵكی ئاڵۆت كرد كه باری گازویلیان پێ بوو و له ئاكامدا 4 باریان گرت و هه‌ر له‌وێ 4 سه‌ر وڵاخیان گولله‌باران كرد و كوشتیانن.
به پێ هه‌واڵێكی دیكه كه هه‌ر له بانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتووه رێكه‌وتی 21/10/87 ره‌یسی پازگای ئاوایی چه‌مپاراوی بانه چوونه بازارچه‌ی سنووری ئه‌و گونده‌و ویستیان ده‌ست به سه‌ر كه‌ل و په‌لی كاسبكاراندا بگرن كه له گه‌ڵ به‌ره‌نگاری خه‌ڵكی ئه‌و بازارچه‌یه به‌ره‌ورو بوونه‌وه ، ره‌یس پازگای گوندی ناوبراو داوای هێزی یارمه‌تیده‌ری له شاره‌دێی ئارمرده كرد و سه‌روان محممه‌د پوریان به خۆی و هێزه‌كه‌یه‌وه خۆی گه‌یانده شوێنی رووداوه‌كه‌و زیاتر له 2000هه‌زار ده‌به به‌نزینی كاسبكارانی ئاگر تێبه‌ردا و پاشان ماڵی كه‌سێكیان به ناوی جه‌لالی حه‌مه عه‌زیز كه له مه‌زرا ی خۆی دروستی كردبوو به كه‌ل و په‌له‌وه ئاگر تێبه‌ردا.
له بانه‌وه هه‌واڵمان به ده‌ست گه‌یشت كه ئێواره 22/10/87 هێزه ئینتزامیه‌كانی رێژیم له سه‌ر چیای سوركێوی بانه ماشێنیكی كاسبكارانیان گرتووه‌و باره‌كه‌یان سووتاندووه و ماشێنه‌كه‌یان وه‌به‌ر گولله‌داوه‌و شكاندوویانه.
به پێی هه‌واڵێكی دیكه‌ی كه له شاری بانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتووه رێكه‌وتی 22/10/87 هه‌ر ئه‌و هێزه له ئاوایی بله‌كێی بانه ماشێنی كه‌سێك به ناوی ناسری كاكه مینه‌ی بانوان كه باره گازایلی پێ بووه گرتووه‌و ویستوویانه له گه‌ڵ خۆیان بیبه‌ن كه خه‌ڵك لێیان وه‌ده‌ست دێت و باره‌كه‌یان لێ ده‌ستێننه‌وه ، هێزه‌كانی رێژیم به‌م كرده‌وه‌ی خه‌ڵك تووره ده‌بن و ماشێنی ناوبراو ده‌ده‌نه به‌ر گولله‌و ده‌یشكێنن .
ماوه‌یه‌كه ئیداره‌ی ئه‌ماكن و ئیتلاعاتی رێژیم له شاری بۆكان به بێ ئاگادار كردنه‌وه ده‌چنه ئه‌و سیدی فرۆش و نه‌وار فرۆشانه‌ی كه بۆ بژیوی ژیانیان له‌م بواره‌دا كار ده‌كه‌ن؛ ئه‌گه‌ر كامپیۆتێری لێ بێت هارده‌كه‌ی له گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن بۆ ئیداره‌كانی ناوبرا و پاشان به خاوه‌نه‌كانیان ده‌ڵێن كه پاش چه‌ند رۆژی دیكه سه‌ردانی ئیداره بكه‌ن و له هه‌مان كاتدا ئه‌و سیدیانه‌ی كه گۆرانی و شێعری كوردی و بابه‌تگه‌لێك كه باس له فه‌رهه‌نگ و فلكلۆری كورد ده‌كه‌ن له كرین و فرۆشتنیان پێشگیری ده‌كه‌ن.
****
نه‌بوونی ستانداردی پێویستی لوله كه‌شی گاز له شاری بانه قوربانی لی که وته وه
ئێواره رۆژی 20/10/87 كه‌سێك به ناوی سامان مه‌جیدیان كوری هاشم ته‌مه‌ن 18 ساڵه خه‌ڵكی شاری بانه به هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی گاز له ماڵی یه‌كێك له خزمه‌كانی دا ده‌خنكێ و به‌یانی ئه‌مرۆ به به‌شداری رێژه‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی شاری بانه له گۆرستانی سلێمانبه‌گ به خاك ئه‌سپێردرا.
****
بڵاو كردنه‌وه‌ی ژه‌هر له لایه‌ن رێژیمه‌وه
له شاره‌كانی كوردستان ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه رێژیم شیر‌و په‌نیری پاستۆریزه‌ی ژه‌هراوی بڵاو كردۆته‌وه ، هه‌ر بۆیه ئیسَتا خه‌ڵك خۆ له كرین و مه‌سره‌فیان ده‌بوێرێ.
****
كاره‌ساتی ماشێن له جاده‌ی سنه -- سه‌قز
به‌دری سالمی خه‌ڵكی پیرانشار چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر خۆی سوتاند و پاش ئه‌وه‌ی كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كرا به هۆی رێژه‌ی زۆری سوتانی له‌شیه‌وه گیانی له ده‌ست دا ؛ رۆژی 19/10/87 كاتێك كه‌س و كاری ناوبراو ده‌چن بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كی ، مێردی به‌دری به ناوی ره‌حمه‌ت زارعی له رێگادا خۆی به دارێكه‌وه هه‌ڵواسیوه‌و خۆی خنكاندووه ، ره‌حمه‌ت خه‌ڵكی سه‌رده‌شته.
****
كۆچی دوایی دڵسۆزێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له مهاباد
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر له شاری مهاباد كه‌سێك به ناوی سه‌ید مه‌حمود تاهیری كوری سه‌ید ئه‌حمه‌دی قاشقوونه و دانیشتووی به‌ری شیلانانی پشته‌ی مهاباد له ته‌مه‌نی 69 سالێدا به هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
شایانی باسه كه ناوبراو یه‌كێك له لایه‌نگرو دڵسۆزانی حیزبی دێموكرات و جوڵانه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستان بوو كه به‌رده‌وام هاوكاری پیشمه‌رگه و جوڵانه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان بووه ، هه‌ر بۆیه جێگای موتمانه‌و خۆشه‌ویستی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان له ناوچه‌ی مهاباد بوو .
حدکا: یزاکا له لایه‌ن حیزبه‌وه دانه‌مه‌زراوه ده‌قی راگه‌یاندراوه‌که به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی "یه‌کیه‌تی زانایانی ئاینی کوردستانی ئێران" دا
رێكه‌وتی 18/10/87 هێزه‌كانی رێژیم له شاری بانه چوونه سنووری گوندی كێلێ سه‌ر به ناوچه‌ی بابۆسی بانه و له شوێنێك به ناوی كانی دووپلوسكان و پۆلێك وه‌ڵاخدار ده‌گرن و هه‌ر له‌وێ وڵاخه‌كانیان كه ده سه‌ر بوون گولله‌باران ده‌كه‌ن و ده‌یانكوژن و باره‌كانیان ده‌گرن و له گه‌ڵ خۆیان بردوویانن.
شایانی باسه بره‌كان موبایل ته‌له‌فزیۆنی ئێل سیدی بوون.
رۆژی 12/10/87كه‌سێك به ناوی هاشمی ره‌مه‌زانی خه‌ڵكی ئاوایی سارۆقامیش ، دانیشتووی گه‌ره‌كی سێ رێیانی مهاباد له به‌ر ده‌م دادگای مهاباد گیراو راپێچی زیندان كرا و پاشان هێزه‌كانی رێژیم ماڵی ناوبراو ده‌پشكنن به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان وه ده‌ست نه‌كه‌وتووه بۆ تاوانبار بوونی ناوبراو.
به‌یانی رۆژی 16/10/87 بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه هاشم له زیندانی ورمێ خۆی خنكاندووه‌و برۆن ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ربگرنه‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ته‌رمه‌كه‌ی دێننه‌وه و شه‌وی 17له سه‌ر 18ی به‌فرانبار به به‌شداری هێزه ئه‌منیه‌تی و لیباس شه‌خسیه‌كانی رێژیم له گۆرستانی سارۆ قامیش به خاكی ده‌سپێرن.
شایانی باسه كه ناوبراو هیچی له سه‌ر ئیسبات نه‌بوه‌و به ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر گیانی له ده‌ست داوه و هه‌ر بۆیه رێگایان به بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو نه‌داوه كه بیبه‌نه پزیشكی قانوونی .

رێكه‌وتی 16/10/87 هێزی ویژه‌ی ریژَیم نیشته‌جێ له شاری بانه چوونه ئاوایی وڵیاوای سه‌ر به ناوچه‌ی بابۆسی بانه و چه‌ند ماشێنی كاسبكاران ده‌گرن و ویستوویانه له گه‌ڵ خۆیان بیانبه‌ن ، كاتێك خه‌ڵكی ئاوایی ئاگاداری ئه‌م كرده‌وه‌ی هیزه‌كانی رێژیم ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌ستاندنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ل و په‌له زه‌وت كراوه‌ی كاسبكاران له گه‌ڵ هێزه ئینتزامیه‌كان تێهه‌ڵده‌چن و ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه نزیك به 1 سه‌عاتی درێژه كێشا كه به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌ل و په‌لانه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه توانرا له ده‌ست هێزه‌كانی رێژیم وه‌ستێندرێن.
سه‌ره‌رای ئه‌ستاندنه‌وه‌ی باره‌كان هێزه‌كانی رێژیم بایی 40 ملیۆن و 400هه‌زار تمه‌ن هه‌ندی موبایلیان له گه‌ڵ خۆیان بردووه.
هه‌ر له ناوچه‌ی بانه‌وه ئاگادار كراین كه رێژیم بۆ پێشگیری له هاتوو چۆی خه‌ڵك و كاسبكاران بۆ كوردستانی عێراق ، له سنووری ئاواییه‌كانی چۆمان ، ماڵته ، گڵه‌سووره ، ماڵه‌دۆم تا ده‌راوی شابه‌دین له ناوچه‌ی خێڵه‌ره‌شی بانه خه‌ریكی لێدانی خه‌نده‌كێكی چه‌ندین كیلۆمیترییه.
کوردستانمێدیا - ره‌حیم ره‌شیدی: سه‌رچاوه‌کانیهه‌واڵ له شاری سه‌قزه‌وه ئاشکرایان کرد، رێکه‌وتی 14ی به‌فرانباری 87ی هه‌تاوی، 53 قوتابیانی پۆله‌کانی 2،3ی سه‌ره‌تایی کورانی قوتابخانه‌ی (شکوفه‌های ئینقلاب) له گه‌ره‌کی ته‌پی ماڵان، کاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی له کاتێکدا له دوو دیوی ته‌نیشت یه‌ک سه‌رقاڵی وانه خوێندن بوون له نه‌کاو هه‌موویان وێڕای مامۆستاکانیان تووشی سه‌رگێژه، زکچوون،رشانه‌وه‌و بێهۆش بوون ده‌بن.